بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕاپۆرتەکان لە تورکیاوە ئاماژە بەوە دەکەن کە دووکەڵ تەواوی شاری بەندەری ئیزمیری گرتووەتەوە و دەسەڵاتدارانی خۆجێی فەرمانی چۆڵکردنی ناوچەی نیشتەجێبوون و داخستنی ڕێگاکانیان دەرکردووە.
دوابەدوای ئاگرکەوتنەوەیەکی کوشندە لە دارستانەکان لە سێ ناوچەی دارستانی باکووری ڕۆژئاوای تورکیا، وەزیری ناوخۆی تورکیا فەرمانی چۆڵکردنی ناوچە نیشتەجێبووەکانی تەنیشت شاری بەندەری ئیزمیر کە سێیەم گەورەترین شاری تورکیای دەرکرد، بەهۆی پێشکەوتنی ئاگرەکەوە.
ئیبراهیم یومقلی، وەزیری کشتوکاڵ و لەوەڕگەی تورکیا ڕایگەیاند: بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ئاگرێکی گەورە لە ناوچە دارستانەکانی کەوتۆتە سەر پارێزگاکانی "جەناک قەڵا"، "بولو" و "مانیسا". تەشەنەی ئاگرەکە بەهۆی بایەوە بووە.
وەزیری کشتوکاڵی تورکیا له ئاماره کاندا ڕایگەیاند، له ئێستادا 14 فڕۆکه و 31 هه لیکۆپته ڕ و 265 ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و 1400 فریاگوزاری له ڕووبەڕووبونەوەی ئاگرەکەوه و فریاگوزاری له ئۆپەڕاسیۆنه کانی کوژاندنەوەی ئاگرکەوه دەکه ن.
لە لایەکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان لە نزیک ناوچە نیشتەجێبوونەکان، ٧٨ کەس برینداربوون.
Your Comment